English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاوی بەنداوی موسڵ زیاتر بەردەدرێتەوە هۆشداریش دەدرێتە خەڵكی دەرووبەری بەنداوەكە
2019-04-07 [07:04 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرێوەبەرایەتى گشتى بەرگرى شارستانى لە بەغدا، بۆ ڕوونەدانی هەر حاڵەتێکى نەخوازراو لە دواى بەردانەوەى ئاوى زیاتری بەنداوى موسڵ، تەواوى تیمەکانى خستۆتە ئامادەباشیەوە .

کازم سەلمان بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەواوى تیمەکانى ئاگادارکردووەتەوە بۆ چاودێریکردنى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى ڕووبارى دیجلە لە هەردوو بەرى ڕەسافە و کەرخ.

کازم سەلمان داواشى لە تەواوى ئەو خێزانانە کردووە کە خانوەکانیان لە نزیک ڕووبارى دیجلەیە بۆ سەلامەتى خۆیان ماڵەکانیان جێبهێڵن بە تایبەتى دواى بەردانەوەى ئاوى زیاتر لە بەنداوى موسڵ.

پێشتر بەڕێوەبەرى فەرمانگەى سەرچاوە ئاوییەکانى موسڵ هۆشدارى دابووە هاوڵاتیان و خاوەن پڕۆژە گەشتیاریەکانى نزیک بە ڕووبارى دیجلە کە لە ئەمڕۆ یەکشەمەوە بەنداوى موسڵ ئاوى زیاترى بەرداوەتەوە کە دوو هەزار و ٧٥٠ مەتر سێجایە لە هەر چرکەیەکدا ئەوەش مەترسى هەیە ئاستى ئاوى ڕوبارى دیجلە زیاتر بەرزبێتەوە و زیان بە ئەو ماڵانە بگەیەنێت کە نزیکن لە ڕۆخى ڕووبارەکە.

 





ئەم هەواڵە 11146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad