English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکێک سێ منداڵی خۆی بەیەکەوە کوشت
2019-04-07 [11:33 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای دیالە باوکێک ھەستا بە کوشتنی ٣ منداڵی خۆی.

لە گوندی خلوف ئەلسەلامی سەر بە ناحیەی خان بەنی سەعدی سەر بە پارێزگای دیالە، باوکێک لە شیرینی خەودا ھەستا بە کوشتنی ٣ ڕۆڵەی خۆی.

بە پێی زانیارییە بەدەستھاتووەکانی پۆلیس، دوا بەدوای ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی منداڵەکانی، تۆمەتبار پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و خۆی ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووە.

پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوەش کردووە: ھەرسێک منداڵەکە لە ڕەگەزی نێرن و لە لایەن باوکیانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەک کوژراون.

ڕاشیگەیاندووە: بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی ئەو پیاوە نەخۆشی دەروونی ھەبووە و لە ژێر کاریگەری نەخۆشییەکەیدا ھەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی سێ کوڕەکەی.





ئەم هەواڵە 12268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad