English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر چوار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کران
2019-04-07 [11:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە، کە چوار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/٤/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "شەوی ڕابردوو ٦/٤/٢٠١٩، پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، لەکاتی ھەڵمەتێکی پشکنیندا، توانییان چوار کەس دەستگیر بکەن، کە لەو کاتەی کە سەرقاڵی بەکارھێنانی ماددەکە بوون".

پۆلیسی ھەولێر ئاماژە بەوەش دەدات: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری داوە بە بەندکردنیان بەپێی ماددە ١٤ی ھۆشبەرەکان".

 





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad