English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دەچێتە یۆڤانتس 
2019-04-07 [12:04 PM]

ZNA- ھەولێر 




یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە لە ئەگەری بەجێ ھێشتنی یانەی کەتەلۆنی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، ئیڤان راکیتیچ ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت پاش بە جێھێشتنی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتس بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، راکیتیچ بە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتسی راگەیاندوە ئەگەر لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە دەست بەردارم بێـت ئەوا پەیوەندی بە خانمە پیرەکە دەکەم و ناچمە یانەی ئەنتەرمیلان. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، زۆربەی راپۆڕتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە دەست بەرداری راکیتیچ دەبێت، بەتایبەتی دوای گرێبەست کردن لەگەڵ فرانکی دی یۆنگی ھۆڵەندی، بەڵام ڤالڤێردی راھێنەری بەرشەلۆنە ئامادە نییە دەست بەرداری راکیتیچ ببێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad