English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگاوبانی ھەولێر: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان دەکرێت
2019-04-07 [05:36 AM]


 

ھونەر نووری، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ھەولێر رایگەیاند، لە ھەموو سنووری پارێزگای ھەولێر پازدە ڕێگەی سەرەکی ھەیە و پلانمان ھەیە لە حاجی ئومەران تا قەزای خەبات و ھەموو ڕێگا سەرەکییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر نۆژەن بکەینەوە.

ھونەر نووری وتیشی، لە ڕۆژانی ڕابردوو داوای دابینکردنی بوودجەی پێویستمان کردووە، لەبەر ئەوە ھەموو ھاووڵاتیانی سنووری ھەولێر بە قەزا و ناحیەکانییەوە دڵنیا دەکەینەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکان دەکرێت، چونکە بەشێکی ئەو ڕێگایانە بە شێوەیەک تێک چوونە بۆ ھاتوچۆکردن ئاستەنگیان بۆ ھاووڵاتیان دروست کردوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، وەزارەتی دارایی و ئابووری پارەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی سێ ڕێگا لە سنووری قەزای کۆیە دابین کردووە و ئێستا خەریکی تەندەرین بۆ جێبەجێکردنی ئەو سێ پڕۆژەیە، یەکێک بۆ ناحیەی تەقتەق و یەکێک بۆ ناحیەی ئاشتی و ئەوی دیکەیان لە سنووری ناحیەی سکتانە.

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر روونی كرده‌وه‌، باران و لافاوی ئەمساڵ زیانێکی گەورەی بە پڕۆژەکانی ئێمە گەیاندووە، لەوانەش زۆربەی ڕێگاکان و پازدە پردیش تووشی زیان بوون، بەپێی مەزەندەی ئێمە بەھۆی لافا و بارانەوە بە گوژمەی ٢٠ ملیار دینار زیان بە ڕێگا و پردەکان گەیشتووە.

 

kdp





ئەم هەواڵە 3949جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad