English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی ئێران: عێراق یەک ملیار دۆلار قەرزاری وڵاته‌كه‌مانه‌
2019-04-07 [06:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ واژووكردنی رێککەوتننامەی په‌ره‌پێدانی دوو کێڵگەی نەوتی لە سنووری نێوان ئێران و عێراق هەموو ئامادەکارییەکان كراون.

بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران بەشداریی کۆبوونەوەکانی شاندی ئێرانیی کردووە و لە لێدوانێکدا راگەیاند: لەگەڵ لایەنی عێراقی گەشتووینەتە خاڵێکی ڕێککەوتن کە دەتوانین پەیمانی هاوکاری بۆ دەوڵەمەندکردنی دوو کێڵگەی نەوتی "نەفت شار" و "خوڕەمشار" واژۆ بکەین کە ئەو دوو کێڵگەیە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و عێراق.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بە قەرزی ئێران لای لایەنی عێراقی کرد و ڕایگەیاند: ئێران بڕی یەک ملیار دۆلار قەرزی گازی فرۆشراوی لای عێراق ماوە.

ئاشکراشی کرد: بەدواداچوون بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ئێران لە عێراق دەکەوێتە ئەستۆی بانکی ناوەندیی ئێران و ئەرکی پارێزەری بانکی ناوەندییە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

وەزیری نەوتی ئێران روونی كرده‌وه‌، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق و شاندی یاوەری کۆمپانیای ئەندازیاری و داڕشتنی کەرتی وزەی ئێرانیان بەسەر کردۆتەوە و تواناکانی ئەو کۆمپانیا ئێرانییەیان بە چاو بینیوە و بڕیارە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ هاوکاری کردنی زیاتر بەردەوام بێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 10366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad