English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دڵنیایی دەداتە ئێران لەسەر سزاكانی ئەمەریكا
2019-04-08 [06:57 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەھدی لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ ئیسحاق جیھانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران، دڵنیایی دەداتە ئێران كەنابنە بەشێك لەسزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی  دڵنیایی داوەەتە ئێران كە نابنە بەشێك لە سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بەوەش كردووە، عێراق پابەندە بە پەیوەندی باشی دراوسێیەتی و دەستدرێژی و دەستوەردان بۆ سەر دراوسێكانیشی رەتدەكاتەوە.

لەبارەی داواكاری رێبەری ئێرانیش، بۆ دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق رایگەیاند، دڵنیاییان داوەتە ئێران لەوەی بوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق سنووردارە و ئەوانەی ماونەتەوە، بۆ راھێنان و مەشق پێكردنە بە ھێزەكانی عێراق.

رۆژی شەممە 06/04/2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و  لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران کۆبووەوە و رۆژی دواتریش بەشداری لە کۆربەندێکی ئابووری هاوبەشی ئێران و عێراق كرد.دواتریش عادل عەبدولمەھدی سەردانەكەی بۆ ئێران كۆتایی ھێنا و گەیشتەوە بەغدا.

 





ئەم هەواڵە 8326جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad