ZNA- ھەولێر
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند، دروستكردنی هەرێمەكان خواستی گەلی زوڵملێكراون، كە داوای كۆتاییهانی كێشەكانیان دەكەن، بەڵام جەختدەكاتەوە ئەوە چارەسەر نییە. موقتەدا سەدر لەتویتێكدا لەتویتەر، راشیگەیاندووە، دوای دروستكردنی هەرێم بەرپرسانی هەرێمەكە دەست دەكەن بەدزی لە ناو گەندەڵی و زوڵمدا رۆدەچن پاشانیش خۆیان دەسەپێنن دەكەن بەسەر ئێمەش و ئێوەشدا. هەروەها رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەو هەرێمانە بەرچاو تەنگ دەبن و زیاتر لەئێوە كۆنترۆڵی خێر و بیری وڵات دەكەن، لە كۆتایشدا لاوازتان دەكەن تا بە تەواوی هەژموونی خۆیان دەسەپێنن بەسەرتاندا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad