English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێنزیما پلانەکەی ریال مەدرید دەگۆڕێت
2019-04-08 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای سەرکردایەتیکردنی یانەکەی بۆ بردنەوە لە ئیبار، لە یاریی رابردوودا لە لالیگا، میدیای مەدرید و نزیکەکانی ریال مەدرید کەوتوونەتە ستایشکردنی کەریم بێنزیما، ئەستێرەی یانەکە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەکی کەریم بێنزیمای داناوە و نووسیوویەتی، بێنزیما پلانەکە دەگۆڕێت، کە مەبەست لێی پلانی ریال مەدریدە بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو.

رۆژنامە زیاتر نووسیوویەتی، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیدەکات، بێنزیما فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ناچار دەکات بیرۆکەی گواستنەوەی هێرشبەرێک لە هاوینی داهاتوودا رەتبکاتەوە، لەکاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەک واژۆبکات بۆ هێلی پێشەوە.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی مارکاش بەهەمان شێوە ستایشی یاریزانەکەی کردووە و دەڵێت، کەریم تاکە خاڵی ئۆمێدە لەم وەرزە خراپەی ریال مەدریددا، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیدەکات و گۆڵەکانی ئەو هێرشبەرە زۆرترین خاڵی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، بە جۆرێک لە کۆی 17 گۆڵی یاریزانەکە لەلالیگادا 9 گۆڵی یەکلاییکەرەوە بووە، 3 جار گۆڵی بردنەوەی تۆمارکردووە، 6 جاریش گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکردووە.

کەریم بێنزیما لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 26 گۆڵی تۆمارکردووە، 17 گۆڵی لەلالیگا بووە، باشترین تۆماری گۆڵکردنی یاریزانەکە لە وەرزی 2012-2011 بووە کاتێک 32 گۆڵی تۆمارکرد.

تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی ستایشی ئاستی کەریم دەکات و دەڵێت، یاریزانێکە ماویە 4 ساڵە هیچ یارییەکی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانای جەستەیی پاراستووە، لەم وەرزەشدا ئاستێکی بەرزی لەنێو بارودۆخێکی خراپی ریال مەدرید پێشکەشکردووە.


رووداو





ئەم هەواڵە 7663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad