English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنەوەیەک بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ
2019-04-08 [12:11 PM]

ZNA- ھەولێر 




لیڤەرپول * پۆرتۆ 
بەشی یەکەم 
رۆژی سێشەممە ٩/٤/٢٠١٩ یاریەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) دەست پێدەکاتەوە بە ئەنجامدانی یاریەکانی چوونی قۆناغی ھەشتەم کە تیایدا چوار یاری بەھێز ئەنجام دەدرێن ، دوانیان شەوی سێشەمە ، دوانەکەی دیکە شەوی چوارشەممە . 


* یاری یەکەم 
لیڤەرپول * پۆرتۆ 
کاتژمێر ١٠ی شەو بەکاتی کوردستان یاریگای ئەنفیلد رۆد لەشاری لیڤەرپول میوانداری یاری نێوان ھەردوو یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و پۆرتۆی پورتوگالی دەکات ، ناوبژیوانی ئیسپانی ئەنتۆنیۆ ماتیۆ لاھۆز ئەم یاریە بەڕێوەدەبات ، لە چامپیۆنزلیگ مێژوو لەگەڵ لیڤەرپولە لەکاتی یاریکردنی بەرامبەر پۆرتۆ ، شەش یاریان لەگەڵ یەک ئەنجامداوە ، لیڤەرپول لە سێ یاری براوە بووە و سێ یاریەکەی دیکە ھەردوو یانە یەکسان بوون واتا پۆرتۆ نەیتوانیوە لە لیڤەرپول بباتەوە . لیڤەرپول ١٢ گۆڵی لە پۆرتۆ تۆمارکردووە بەرامبەر تەنھا ٢ گۆڵ بۆ یانەی پۆرتۆ ، کەواتە ھەموو ئامارەکان لەبەرژەوەندی لیڤەرپولن بەڵام ئەوە ھەمووی رابردووە و ھیچ لە بارودۆخی ئەم یاریە ناگۆڕێت تەنھا ئەگەر ورەی یاریزانانی ریدز بەرزبکاتەوە .
ھەردوو یانە و راھێنەرەکانیان بەتەواوی شارەزای شێوازی یاریکردنی یەکترن بەڵام لێرە زیرەکی راھێنەر بەدیاردەکەوێت بەدانانی پلانێک کە لەپێشبینی تیپی بەرامبەر نەبێت ، راھێنەر یۆرگن کلۆپ ئەزموونی زیاترە لە راھێنەری یانەی پۆرتۆ کۆنسیساو ، لەھەمان کاتدا جۆری یاریزانانی لیڤەرپول باشترن لە یاریزانانی پۆرتۆ ، بەڵام فشار لەسەر یاریزانانی لیڤەرپول زیاترە چونکە ھەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە لیڤەرپول ئەم قۆناغە ببڕێت ، بۆیە یاریزانانی پۆرتۆ بەبێ فشار و بە ئاسووەدەیی ئەم یاریە ئەنجام دەدەن ، ئەگەر ماڵئاوایش بکەن ئەوە ھیچ گلەییان لەسەر نابێت و گەیشتنیان بۆ ئەم قۆناغە دەسکەوتێکی زۆر باشە .
چەکی بەھێزی لیڤەرپول سێکوچکەی پێشەوەیە کە بریتین لە محەمەد سەلاح و سادیۆ مانێ و فیرمینھۆ ، ئەم سێ یاریزانە ھەمەھانگی تەواو لە نێوانیان ھەیە بە پاڵپشتی ھەریەک لە ڤینالدۆم و میلنەر لە ھێلی ناوەراست و سەرکەوتنی باڵەکان ھەرچەندە لەم یاریە لیڤەرپول باڵێکی شکاوە بە راگرتنی یاریزان رۆبەرتسۆن کە لەوانەیە یاریزان ئەلبرتۆ مۆرینیۆ لەشوێنی یاری بکات . ھێلی بەرگری لیڤەرپول بە بوونی ڤان دایک و گۆڵپارێز ئەلیسۆن لە بارودۆخێکی زۆر باشە .
لەبەرامبەردا چەکی بەھێزی یانەی پۆرتۆ یاریکردنی بە کۆمەڵی ئەو تیپەیە کە توانی بەم شێوازە خۆی بگەیەنێتە ئەم قۆناغە ، پۆرتۆ دوو لە یاریزانە باشەکانی لەدەستداوە بە ھۆی کارتی زەردەوە کە ئەوانیش ھەریەک لەبەرگریکار پیپی و یاریزانی ھێلی ناوەراست ھێرێرای مەکسیکیە ، پۆرتۆ پشت بەئەزموونی گۆڵپارێزێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگ وەک ئیکەر کاسیاس دەبەستێت بۆ راگرتنی ھێرشەکانی لیڤەرپول .
لە وەرزی رابردوو لەم یاریگایە ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ بەڵام دوای ئەوە بوو کە لیڤەرپول ٥-٠ لەیاری چووندا سەرکەوتوو بوو . ئەمجارەیان لیڤەرپول دەیەوێ لەیاریگای خۆی گەیشتنی بۆ چوار گۆشەی زێڕن مسۆگەر بکات و پۆرتۆش دەیەوێت بەکەمترین زەرەرو زیان بگەڕێتەوە یاریگای دراگاو .

سالار جەلال





ئەم هەواڵە 12592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad