English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی ئیتاڵی ئاره‌زوو ده‌كات له‌ بواری ئه‌كادیمی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دروست بكات
2019-04-08 [03:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له‌گه‌ڵ شاندێكی ئیتاڵی  به‌سه‌رۆكایه‌تی د. جۆزیببی بۆنیفازی سه‌رۆكی زانكۆی سابینزای ئیتاڵی كۆبووه‌وه‌، له‌ دیدارێكدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆكه‌ كرا.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆی ئیتاڵیا كرد، پاشان باسی له‌ جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسس له‌ زانكۆكان كرد.

د. جۆزیببی بۆنیفازی سه‌رۆكی زانكۆی سابینزای ئیتاڵی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی زانكۆكه‌یان و ژماره‌ی خوێندكاران و ئه‌و سیستمی كرد، كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ڕونیشیكرده‌وه‌ له‌ زۆر بواردا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دونیا هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئاره‌زو ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ بواری ئه‌كادیمی و خوێندنی باڵا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆكان دروست بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند سیستم و پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پزیشكی گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌ین  و، هه‌نگاوه‌ كرداریه‌كانیشمان ناوه‌، هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ كۆنگره‌ی لوتكه‌ی پزیشكی كرا، كه‌ وابڕیار له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له‌ شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری (12) وڵات به‌ڕێوه‌بچێ، بۆ ئه‌وه‌ش بانگهێشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی كرا بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه‌دا.

شانده‌كه‌ی ئیتاڵیا پێكهاتبوو‌ له‌ (ئیلۆ مۆنتانا، گا‌یتانۆ مۆنتیكۆ، رۆبیرتۆ سیسیر و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌).

 





ئەم هەواڵە 1441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad