English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... دایه‌نگه‌یه‌كی ناحكومی سزا ده‌درێت
2019-04-08 [04:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی‌ سه‌رپێچی‌ له‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و نه‌ڕه‌خساندنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ سه‌لامه‌تی‌‌و گه‌شه‌ی‌ منداڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سزای‌ دایه‌نگه‌ی‌ (ته‌رزه‌)ی‌ ناحكومی‌ ده‌دات.

به‌ پێی‌ نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى، ئه‌م سزایه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (1) له‌ مادده‌ی‌ (14)ی‌ ڕێنمایی‌ دایه‌نگه‌كان بووه‌ پاش سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوون له‌ به‌رواری‌ 18ی‌ 3ی‌ 2019.

به‌ پێی‌ نووسراوه‌كه‌، دایه‌نگه‌كه‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)ی‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سزا تونده‌كان دێته‌ ئه‌ژمارو به‌ بوونی‌ دوو سزای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ دایه‌نگه‌ مۆڵه‌تی‌ كاركردنی‌ لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ مۆڵه‌تی‌ (15) ڕۆژ ده‌درێت به‌ دایه‌نگه‌ بۆ چاككردنی‌ كه‌م‌و كورتی‌ دایه‌نگه‌كه‌یان.

به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونه‌وه‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی‌ دایه‌نگه‌كان ده‌كات‌و له‌ كاتی‌ بوونی‌ پابه‌ندی‌‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ئاستی‌ به‌رز سوپاس ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌ ده‌كات‌و له‌ كاتی‌ بوونی‌ كه‌م‌و كورتی‌‌و كه‌مته‌رخه‌می‌ به‌ پێی‌ جۆرو ئاستی‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ پێویست ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان توانیویه‌تی‌ (71)سه‌ردان ئه‌نجام بدات‌و (15) نووسراوی‌ پابه‌ندی‌ ئاراسته‌ی‌ دایه‌نگه‌كان بكات‌و سێ دایه‌نگه‌ش به‌ سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌) سزا بدات، ژماره‌ی‌ ئه‌و دایه‌نگانه‌ش كه‌ سوپاسكراون بریتیه‌ له‌ (14) دایه‌نگه‌.

هه‌ر له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م سێ مانگه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2019دا، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كاری‌ پێویستی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ (14)دایه‌نگه‌ ئه‌نجام بدات‌و یه‌ك دایه‌نگه‌ش به‌هۆی‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ دابخات.

 





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad