English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی دادگای باكوری سوریا: داعشییەکان لە سووریا دادگایی دەکرێن
2019-04-08 [04:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەندامێکی ئەنجومەنی دادگا گشتییەکانی باکووری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان سەرقاڵی گفتوگۆکردنن بۆ ئەوەی دادگایێکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پێکبهێنن.

خالد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی دادگای گشتییەکانی باکووری سووریا رایگه‌یاند، ئەو ئەندامانەی داعش کە خۆیان بە دەستەوە داوە هاووڵاتیی 54 وڵاتی جیهانن و وڵاتەکانیان ئامادە نین وەریان بگرنەوە لە بەر ئەوەی ئەو تیرۆریستانە بە مەترسی بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەزانن.

خالد عەلی وتيشی، ژمارەیێک لەو وڵاتانە بۆ نموونە فەڕەنسا دەڵێن با ئەو هاووڵاتییانەی فەڕەنسا لە باکووری سووریا دادگایی بکرێن. ئەڵمانییەکان دەڵێن با دادگایێکی نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت. ئەمریکییەکان تا ئەم کاتەش بڕیاریان لەو بارەیەوە نەداوە و وڵاتی بەلجیکاش وتوویەتی تەنیا منداڵانی ئەو ئەندامانەی داعش وەردەگرێتەوە و دایکەکانیان قبووڵ ناکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی دادگاکانی باکووری سووریا روونی كرده‌وه‌، ئێمە پێمان باشە ئەو داعشییانە لێرە دادگایی بکرێن لەبەر ئەوەی لێرە تاوانەکەیان کردووە و هەموو بەڵگە و دکیۆمنتەکانیش لێرەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئێمە پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە و لەو قەناعەتەداین کە دادگایێکی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دادگاییکردنە پێکبهێرێت باشترە لە بەر ئەوەی ئەگەر هەیە کە ئەو وڵاتانە لە دادگاییکردنەکەدا مامەڵەی یەکسان لەگەڵ تیرۆریستان نەکەن و دیسان ببنەوە بە گرفت بۆ کۆمەڵگا.

 

کوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 5371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad