English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەخمور... داعش له‌ هێرشێكدا پاشه‌كشه‌ی به‌ھێزەکانی عێراق كرد
2019-04-08 [04:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  ئەمڕۆ لە شارۆچكه‌ی مەخموور چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی عێراق و سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد،شه‌ڕو پێكدادانێكی توند روویداوه‌ و حەشد و سوپا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش پاشەکشەیان کردووە.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی قەرەچۆغی پارتی لە مەخموور رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چەکدارانی تیرۆرستی داعش لە نزیک قەزای مەخموور ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی حکوومەتی عێراق و شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوانیاندا ڕووی داوە و شەڕەکە لە نزیک گوندی حاجی عەلی ڕووی داوە.

بەرپرسەکە وتی، بەپێی زانیارییەکانمان لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆدا داعش زیانی بە ھێزەکانی عێراق گەیاندووە و ھێزەکانی عێراق کوژراو و برینداریان ھەیە، بەڵام ژمارەی قوربانیانی ھێزەکانی عێراق نازانین.

کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە جووڵەی چەکدارانی داعش لە زیادبووندایە و ھێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبیش لە بەرەنگاربوونەوەی داعش پاشەکشە دەکەن، ھەر ئەوەش بووەتە ھۆکاری دروستبوونی مەترسیی گەورە بۆ سەر ڕەوشی ئەمنیی سنووری قەزای مەخموور.

باسی له‌وه‌ش كرد، تەرمی یەکێک لە کوژراوانی سوپای عێراق لە ھێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆدا گەیشتووەتە سەنتەری قەزای مەخموور.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad