English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەندین وەزارەت و فەرمانگە گەندەڵیان لە وەرگرتنی ڤیزادا كردووە
2019-04-09 [06:29 AM]

​ZNA – هەولێر


بەپێی نوسراوی ژمارە(1297 ) ئەنجومەنی وەزیران كە لە 3ی 3ی 2019 دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە "هەندێك وەزارەت و دامەزراوەكان بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزا راستەوخۆ نوسراو ئاڕاستەی نوێنەرایەتی و كونسوڵگەری وڵاتان دەكەن، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی هەندێك لەو كەسانەی ڤیزا وەردەگرن ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆمەرامی تایبەتی نەك بۆ كاری فەرمی رێگەپێدراو".

ئەنجومەنی وەزیران لەو نوسراوەدا كە بۆ وەزارەت و فەرمانگەكانی رەوانە كردووە ئەوەی خستۆتەڕوو بۆ هیچ كەس و لایەنێك نیە نوسراو ئاراستەی نوێنەرایەتی كونسوڵخانەی وڵاتان بكات، هاتووە"لایەنی تایبەت بەم بابەتە فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە دەبێت، ئەو فەرمانگەیەش پێویستە تەنها پشتگیری ئەو شاندە فەرمیانە بكات كە بەپێی پڕۆگرام و بەرنامەی داڕێژراو یان بۆ مەبەست و ماوەیەكی دیاریكراوی فەرمی ئەنجام دەدرێن و رەزامەندی پێشوەختەیان هەیە".

بەپێی ئەو زانیاریانە، بەشێك لەو فەرمانبەرانەی لە رێگەی فەرمانگەكانیان نوسراویان بۆكراوە بۆ وەرگرتنی ڤیزا كە چونەتە دەرەوە داوای (ئیقامە) و پەنابەری سیاسیان لەو وڵاتانە كردووە و نەگەڕاونەتەوە كوردستان.

نزیكەی 40 ووڵات نوێنەرایەتیان لە هەرێمی كوردستان هەیە لەسەر ئاستی كونسوڵخانە و كونسوڵگەری و كونسوڵی فەخری و ئۆفیسیان هەیە، بەشێكی زۆریان ڤیزا دەدەن.

هاوژین فەرهاد،بەرێوەبەری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە باسی گوت: لەو ماوەیەدا سەرۆكی حكوومەت نوسراوی بۆ وەزارت و فەرمانگەكان كردووە و داوای كردووە كە نابێت ئەوان راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵخانەكان و رێكخراوەكان بكەن.

ئەو گوتیشی" سەرۆكی حكوومەت جەختی كردۆتەوە كە دەبێت هەموو پەیوەندی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەت لەگەڵ كونسوڵخانەكان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندیەكان بێت بە تایبەت بۆ مەسەلەی ڤیزا".

هاوژین دووپاتی كردەوە، بەبێ ئاگاداری ئەوان هەندێك وەزارەت و فەرمانگە نوسراویان بۆ كونسوڵخانەكان كردووە و داوای ڤیزایان كردووە، كونسوڵخانەكا­نیش لەو كارە نیگەرانن وداوایان كردووە ئەو بابەتە تەنها لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە بێت،بە تایبەت ئەگەر ئەو بابەتەی پەیوەندی بەكاری رەسمی داموو دەزگاكان هەبێت".

ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە گوتیشی:" نامانەوێت هیچ دیاردەیەكی ناشیرن بمێنێت بە تایبەت داوای وەرگرتنی ڤیزا بۆ مەرامی تر بەكاربهێندرێت،چونكە ئەوە لە دەرەوەی كاری فەرمی حكوومەتە و نابێت بكرێت".

دەشڵێت، هاوڵاتی ئازادە پەیوەندی بە كونسوڵخانەكان بكات بەڵام رێگەپێدراو نیە بە نوسراوی حكوومی بە بێ ئاگاداری ئەوان ئەو كارە بكرێت.





ئەم هەواڵە 4123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad