English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی بانكی ناوەندی: نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار بەم شێوەیە دەبێت
2019-04-09 [06:46 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عیراق ئاشکرای دەکات نرخی هەر 100 دۆلارێک لە نێوانی 119 هەزار تاوەكو 120 هەزار دینار دەبێ،  چونکە بانکی ناوەندی عێراق دەیەوێت نرخەکان بەم جۆرە بمێننەوە.

لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بڕێکی زۆر زیاتر دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی خراوەت بازاڕەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراو هەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆ.

 بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی ناوەنی عیراق، دۆلاری زیاتر بە بەشێوەیەکی کاش بە بانک و کۆمپانیاکانی حەواڵە فرۆشراوە،  لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق هەر دۆلارێک بە هەزار و 190 دینار دەفرۆشرێت. 

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند، فرۆشتنی دۆلار و پێدانی بە بانک و کۆمپانیاکانی حەواڵە لە لایەن بانکی ناوەندی لە بەغدا دەکرێت، گوتی:" ئێمە وەکو لقەکان هیچ دۆلارێک ناخەینە بازاڕ، ئەو کارە لە لایەن بانکی ناوەندی لە بەغدا دەکرێت ئەویش بەپێی رێکەوتن و رێنماییەکان دەکرێت".

گوتیشی:"دابەزینی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هۆکارەکەی بۆ ئەوەیە دۆلاری زیاتر دەخرێتە بازاڕەکانەوە". لە مانگی شوبات و ئاداری ئەمساڵدا مانگانە بانكی ناوەندی زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

رووونی کردەوە لە رێگەی بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکانی حەواڵە دۆلار دەهێندرێتە بازاڕەکانی کوردستان، هەروەها  30 بانک و چەند کۆمۆپانیایەکی حەواڵەی دارایی بەشداری دەکەن لە وەرگرتنی دۆلار و خستنە بازاڕەوە.

دووهەفتەیە 100 دۆلارلە نێوانی 119 هەزار بۆ 120 هەزار  مامەڵەی پێوەکراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 8191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad