English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستیان تومارکرد
2019-04-09 [07:46 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 8 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبوەتەوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 71.34 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 13 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.2 بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 64.77 دۆلار. 

بەو پێیەش هەریەك لە نەوتی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا ئەمڕۆ دوشەممە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆماركردوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad