English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر رووخاندنی رژێمی سەدام حوسێن تێدەپەڕێت
2019-04-09 [10:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ 9.4.2019، 16ـەمین ساڵیادی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراقە، کە هەزاران تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جەنگی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دا.

 

ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی عێراق لە رژێمی بەعس، لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رۆژی 20.3.2003 دەستی پێکرد.

 

رژێمی بەعسی عێراق، کە سەدام حوسێن سەرۆکایەتیی دەکرد، لە ساڵی 1968ـەوە بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە تاوەکو ساڵی 2003 حوکمڕانیی عێراقی کرد.

 

هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراقەوە بەرەو شاری بەغدا پێشڕەوییان کرد و لەماوەی چەند رۆژێکدا، زۆربەی شارەکانی باشووری عێراق رزگار کرانەوە.

 

رۆژی 3.4.2003، هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری بەغدا کرد و لە رۆژی 9.4.2003 شارەکەیان رزگار کرد و پەیکەری سەدام حوسێن‌یان لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا، شکاند و هێنایه‌ خوارەوە و ئەمریکا کۆتایی هاتنی رژێمی بەعسی راگەیاند.

 

رۆژێک دواتر، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتیوانیی هاوپەیمانان، شاری کەرکووک‌یان رزگار کرد و کۆتاییان بە داگیرکاریی بەعس لەو شارەی کوردستان هێنا.

 

لە ماوەی نێوان 20.3.2003 تاوەکو 11.4.2003، هاوپەیمانان، کە پێشمەرگە بەشێک بوو لە هێزەکانی، هەموو خاکی عێراقیان رزگار کردەوە و کۆتاییان بە زەبروزەنگی رژێمی بەعس هێنا.

 

بەعس، کە لە ساڵی 1968 تاوەکو 1991 حوکمڕانیی کوردستانی کرد، سیاسەتی سوتماککردنی کوردستانی پەیڕەو کرد و وێڕای ئەنفالکردن 182 هەزار هاووڵاتیی کورد، ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی، شەهیدکردنی پێنج هەزار هاووڵاتیی هەڵەبجە بە گازی کیمیاوی، نزیکەی پێنج هەزار گوندی باشووری کوردستانیشی وێران کرد.

 

دوای خۆشاردنەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک، رۆژی 6.12.2003، سەدام حوسێن‌ی سەرۆکی رژێمی بەعس لە چاڵێکدا لە باخچەیەکی سنووری شاری تکریت دەستگیر کرا و دوای دادگایی کردنی، لە رۆژی 5.11.2006 دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

 

سەدام حوسێن لە رۆژی 30.12.2006 لە شاری بەغدا لە سێدارە درا.





ئەم هەواڵە 10459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad