English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی دابەزینی دۆلار بەرامبەر دینار روونکردنەوە دەدرێت
2019-04-09 [11:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای دەکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لەنێوان سەروو ١٢٠ ھەزار دینار تاوەکوو ١١٩ ھەزار دینار دەبێت، چونکە بانکی ناوەندیی عێراق دەیەوێت نرخەکان بەم جۆرە بمێننەوە.


لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە، بڕێکی زۆر زیاتر دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی خراوەتە بازاڕەکان، ئەمەش کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە ھەیە لە بازاڕەکانی ناوخۆ.


بەپێی راگەیاندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، دۆلاری زیاتر بە شێوەی کاش بە بانک و کۆمپانیاکانی حەواڵە فرۆشراوە.


لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراق ھەر دۆلارێک بە ھەزار و ١٩٠ دینار دەفرۆشرێت.


دوو ھەفتەیە ١٠٠ دۆلار لەنێوان ١٢٠ ھەزار بۆ ١٢٠ ھەزار و ٢٠٠ دینار تا نزیکەی ١١٩ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە کراوە.


عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند، فرۆشتنی دۆلار و پێدانی بە بانک و کۆمپانیاکانی حەواڵە، لە لایەن بانکی ناوەندییەوە لە بەغدا دەکرێت، گوتی: "ئێمە وەکوو لقەکان ھیچ بڕە دۆلارێک ناخەینە بازاڕەوە، ئەو کارە لە لایەن بانکی ناوەندی لە بەغدا دەکرێت، ئەویش بەپێی رێککەوتن و رێنماییەکانە".


٣٠ بانک و چەند کۆمۆپانیایەکی حەواڵەی دارایی بەشداری لە وەرگرتنی دۆلار و خستنە بازاڕەوە دەکەن.


روونیشی کردەوە، لە رێگەی بانکە ئەھلییەکان و کۆمپانیاکانی حەواڵەوە، دۆلار دەھێندرێتە بازاڕەکانی کوردستان، گوتیشی: "دابەزینی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، ھۆکارەکەی بۆ ئەوەیە، دۆلاری زیاتر دەخرێتە بازاڕەکانەوە".


لە مانگی شوبات و ئاداری ئەمساڵدا، مانگانە بانکی ناوەندی زیاتر لە ٣ ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.


عابد ساڵح، جەختی کردەوە، بانکی ناوەندی بە جۆرێک دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی ھاوسەنگی خواست و خستنەڕوو دروست بێت: "نە بەو جۆرە دۆلار زیاد دەکرێت کە نرخەکەی زۆر کەم بێتەوە، نە بەو جۆرەش دەبێت تاوەکوو دیناری عێراقی بەھای کەم بێتەوە، ئەوان بۆ ئەوە دەیکەن ھاوسەنگی ھەبێت، بۆیە دڵنیایی دەدەین، کە ھاوسەنگی لە بازاڕەکانی کوردستان تێک ناچێت".


عابد ساڵح دووپاتی کردەوە: "نرخی ١٠٠ دۆلا لەنێوان سەروو ١٢٠ ھەزار دینار تاوەکوو ١١٩ ھەزار دینار دەبێت، بانکی ناوەندیی عێراق دەیەوێت نرخەکان بەم جۆرە بمێننەوە".


ئاشکراشی کرد، ئەوان لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی ھەرێمی کوردستان، تەنیا دینار بەکار دێنن.






ئەم هەواڵە 7663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad