English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنەوەیەک بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ
2019-04-09 [03:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




تۆتنھام * مانچستەر سیتی


بەشی دووەم 


رۆژی سێشەممە ٩/٤/٢٠١٩ یاریەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) دەست پێدەکاتەوە بە ئەنجامدانی یاریەکانی چوونی قۆناغی ھەشتەم کە تیایدا چوار یاری بەھێز ئەنجام دەدرێن ، دوانیان شەوی سێشەمە ، دوانەکەی دیکە شەوی چوارشەممە . 

* یاری دووەم 
تۆتنھام * مانچستەر سیتی
کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە بەکاتی کوردستان لە یاریگای تازەی یانەی تۆتنھام لەشاری لەندەن دێربی ئینگلتەرا لە چامپیۆنزلیگ ھەردوو یانەی تۆتنھام و مانچستەر سیتی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە ، ناوبژیوانی ھۆڵەندی بیۆرن کۆپیرێس ئەم یاریە بەڕێوەدەبات ، لە چامپیۆنزلیگ بۆ یەکەمجارە ھەردوو یانە بەرامبەر یەک یاری دەکەن بەڵام مێژوو پێمان دەڵێ کاتێک یانەی مانچستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ یان لە یۆروپا لیگ بەرامبەر یانەیەکی ھاونیشتمانی خۆی یاری دەکات تووشی دۆڕاندن ھاتووە ، لە وەرزی رابردوو مان سیتی لە قۆناغی ھەشتەم لە ھەردوو یاری بەرامبەر لیڤەرپول دۆڕا ، لەساڵی ١٩٧١ لەقۆناغی پێش کۆتایی یۆروپا لیگ لەھەردوو یاری بەرامبەر چێلسی دۆڕاوە . لەبەرامبەردا یانەی تۆتنھام سێ جار لە خولەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا ، دووجار شکستی ھێناوە و جارێکیش سەرکەوتوو بووە .
لە ماوەی ١٠ رۆژدا ھەردوو یانە سێ جار لەگەڵ یەک یاری دەکەن ، ئەم سێ یاریە بۆ یانەی مان سیتی چارەنووس سازترە چونکە لەوانەیە لەم سێ یاریە کوڕانی راھێنەر گواردیۆلا دوو نازناو لەدەست بدەن لەو چوار نازناوەی کە ململانێی لەسەر دەکەن ، لەھەمان کاتدا ئەم یاریانە بۆ یانەی تۆتنھامیش گرنگن ، ئەوەی چامپیۆنزلیگ بۆ پەڕینەوەی بۆ چوارگۆشەی زێڕین و ئەوەی خولیش بۆ ئەوەیە بگاتە چوارگۆشەی زێڕین و مسۆگەرکردنی کورسیەک لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داھاتوو ، بۆیە ئەم یاریانە زۆر گرنگن و چارەنووسی ھەردوو یانە لەکۆتایی وەرز دیاری دەکەن .
تۆتنھام یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ لەسەر یاریگا تازەکەی ئەنجام دەدات ئەوەش فاکتەرێکی گرنگە بۆ راھێنەر ماوریسیۆ پۆچەتینۆ و یاریزانەکانی کە بەھیچ شێوەیەک نایانەوێ لەم یاریە تووشی شکست بن ، یانەی تۆتنھام لەگەڵ راھێنەر پۆچەتینۆ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لەم وەرزە پێکان کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان ھەبوو بە تایبەتی لەھەفتەکانی رابردوودا و ئێستا ئەم یاریە دەرفەتە بۆ ئەوەی یانەکە گەورەیی خۆی نیشان بدات ، پێکھاتەی یانەی تۆتنھام پێکھاتەیەکی بەھێزە بەڵام ماندووە ، ھەریەک لەیاریزانان ھۆگۆ لۆریۆسی گۆڵپارێز و ڤێرتۆنخن و تریپیێر لە ھێلی بەرگری و ئێرکسن و سۆن و دالی ئالی لە ھێلی ناوەراست و شازادە ھاری کین وەک سەری رم ، ھەریەک لەیاریزانان سێرجی ئۆیەر و لامێلا پێکانیان ھەیە ، ئەو پێکھاتەیە زۆر بەھێزە و راھێنەر پۆچەتینۆ خاوەن بیرکردنەویەکی فرەوانە و توانای گۆڕینی سیستەمی یاریکردنی تیپەکەی ھەیە .
یانەی مانچستەر سیتی یەکێکە لە بەھێزترین پێکھاتەکانی یانەکانی ئەوروپایە ، راھێنەر پیب گواردیۆلا لەھەر شوێنێکی یاریگا خاوەن دوو یاریزانە ، بەڵام گواردیۆلا پشت بە کۆمەڵێک یاریزان دەبەستێت وەک گۆڵپارێز ئیدەرسۆن و بەرگریکاران والکەر و لاپۆرتی و ئۆتامیندی و لە ھێلی ناوەراست فیرناندینھۆ و دێڤید سێلڤا و کیڤن دی برۆین لەگەڵ یاریزانان ئەگوێرۆ و سانی و رەحیم ستێرلینگ و بیرناردۆ سێلڤا ، ھەرچەندە ھەریەک لەیاریزانان والکەر و ئەگوێرۆ پێکانیان ھەیە و تا ئێستا بەشداریکردنیان جێگای گومانە . گواردیۆلا لە ھەموو کاتێک کارتی باش لەدەستە بۆ گۆڕینی رەوتی ھەر یاریەک وەک یاریزانان محرز و گاندوگان و خیسۆس . بەڵام کێشەی گەورەی ئەو تیپە ئەوەیە کەنازانێت وەک پێویست بەرگری بکات بە تایبەتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بۆیە پێویستە گۆاردیۆلا چارسەری ئەم لایەنە بکات بۆ ئەوەی سیناریۆی ساڵی رابردووی بەرامبەر لیڤەرپول دووبارە نەبێتەوە .
ئەم یاریە یەکێە لە یاریە بەھێزەکان و زەحمەتەکانی ئەم قۆناغە بۆیە تا ئەنجامدانی یاری گەڕانەوە لە ھەفتەی داھاتوو ئەستەمە لایەنێک گەیشتنی بۆ چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر بکات.

 
سالار جەلال
 





ئەم هەواڵە 8206جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad