English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی چاکسازی: رێگەنادەین فالح فەیاز ببێتە وەزیری نێوخۆ
فالح فەیاز
2019-04-09 [03:49 AM]

​ZNA -هەولێر


سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی چاکسازی رایگەیاند، فالح فەیاز پیاوی ئێرانە و رێگەنادەین ببێتە وەزیری نێوخۆی عێراق.

حەیدەر موللا، سەرکردە لە هاوپەیمانیی چاکسازی رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان بەسەر ئیرادەی تاران لە دیاریکردنی کەسێکی نزیک لە خۆی پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق سەرکەوتووبووە.

ئەم سەرکردەیەی چاکسازی هەروەها گوتی: ئەو هەنگاوەی هاوپەیمانیی چاکسازی هەڵوێستێکی نیشتمانییە و دەبێت سەرۆکوەزیران کەسانی سەربەخۆ بۆ پۆستە ئەمنییەکان دیاری‌بکات.

حەیدەر مالا ئاماژەی بەمەش کرد کە ، فاڵح فەیاز، پیاوی ئێرانە و بۆیەش رێگەنادەن پۆستی وەزیری ناوخۆ وەربگرێت.





ئەم هەواڵە 10561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad