English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات 
2019-04-09 [06:24 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٩/٤/٢٠١٩ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان جۆی ھوود ھەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، ستیڤ ڤاگن کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ماکس بریمۆراک ڕاوێژکاری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پێکھاتە جیاوازەکان و شاندێکی سیاسی و دیپلۆماسیی یاوەریان کرد. 

لە دیدارێکدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە دیداریان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران دەربڕی و ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و پاراستنی ھەموو پێکھاتەکان بێ جیاوازی، بەرز نرخاند. ھەردوولا جەختیان لە بایەخدان بە ھاوکاریی ئەو پێکھاتانە کردەوە کە بەھۆی ھێرشەکانی داعشەوە زێدی خۆیان جێھێشتووە تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە و ئاسایش لە ناوچەکانیان بەرقەرار دەبێت. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەو ھەنگاوانەی تا ئێستا لەمبارەیەوە نراون، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و ھەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولا لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە، مەترسیی سەرھەڵدانەوەی داعش لە چەند ناوچەیەک و کاری ھاوبەشی نێوان ھەولێر و بەغدا لەمبارەیەوە، خرانە بەر باس وگفتوگۆ. 

تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و چەند بابەتێکی پەیوەست بە باشتربوونی لایەنی ئابووریی ھەرێمی کوردستانەوە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 





ئەم هەواڵە 3931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad