English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی گرنگن بۆ گورچیلە
2019-04-10 [11:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

گورچیلەکان یەکێکن لەگرنگترین ئەندامەکانی لەش کەرزگاری دەکەن لەژەھر، لەرێی پاککردنەوەی خوێن و دەرکردنە دەرەوەی پاشماوە شلەکانەوە.

ئەو خۆراکانەی رۆژانە دەیخۆین کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی گورچیلەکان، بۆیە لێرەدا وێبسایتی NDTV چەند جۆرێکی خۆراکی خستۆتەروو کەدەبێ لەنێو سستمی خۆراکیتدا ھەبێ تا زامنی کارکردنی باشی گورچیلەکانت بکات:

١. بیبەری سور: ئەمەش پۆتاسۆمی کەمە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی و ئی و بی ٦ و فۆلیک ئەسید و ریشاڵە و لایکۆبینی تێدایە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجە.

٢. قەرنابیت : ئەمیش دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و سەرچاوەیەکی باشی فۆلات و ریشاڵە و دەوڵەمەندە بەئەندۆل و گلۆکۆزین و سیۆسیان و ئەمەش ھاوکاری جگەر دەکات لەسنوردارکردنی مادە ژەھراوییەکان لەزیانگەیاندن بەروپۆشی خانەکان و ترشی ناوەکی

٣. پیاز: دەوڵەمەندە بەفلافۆنۆید بەتایبەت کیرسیتین کەدژە ئۆکسانێکی بەھێزە و دەتپارێزێ لەنەخۆشیەکانی دڵ و چەندین جۆری شێرپەنجە.

٤. سێو: سەرچاوەیەکی باشی پەکتینە و لەو جۆرە ریشاڵانەیە کەتوانای توانەوەی ھەیە و ھاوکارە لەدابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێن و گلوکۆزدا، سەرچاوەیەکی گرنگی دژە ئۆکسانە کەخانەکانی مێشک دەپارێزێت، سێوی فرێش سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی و ریشاڵە بۆ پێدانی ھەستی تێربون

٥. سپێناخ: دەوڵەمەند بەڤیتامین و ئاسن و مەگنیسیۆم و فولات، بیتاکارۆتینی تێدایە کەگرنگە بۆ بەھێزکردنی تەندروستی سستمی بەرگری و پاراستنی بینایی.

٦. پەتاتەی شیرین: دەوڵەمەندە بەبیتاکارۆتین و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینە ئەگەر بخرێتە پێکھاتەی سستمی خۆراکییەوە و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و ریشاڵ و پۆتاسیۆمە.





ئەم هەواڵە 7702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad