English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسلێمانی كوڕێك بەچەقۆ باوكی خۆی دەكوژێت
2019-04-10 [10:25 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمرۆ لەشاری سلێمانی كورێك بەچەقۆ باوكی خۆی دەكوژێت و دواترهەڵدێت و پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردۆتەوە ، هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباریش بەردەوامە.

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 10-4-2019 لەگەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی كوڕێك باوكی خۆی بەچەقۆ دەكوژێت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێت.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەكە، تەرمی كوژراوەكە کە ناوی (أ ، ف ، ح – لەدایكبوی 1968) بۆ پزیشكی دادوەری گواسترایەوە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، كوژراوەكە كێشەی خێزانی هەبووەو ماوەی دوو مانگ دەبێت لەهاوسەرەكەی جیا بۆتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ كوڕەكەیدا بووە بەدەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا كوڕەكە چەند چەقۆیەكی لەباوكی داوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پاش روداوەکە تۆمەتبار هەڵھاتووەو هێزەكانی پۆلیسیش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەکە كراوەتەوە، هەروەها بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتیار.

 





ئەم هەواڵە 3613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad