English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەیەوێت وزەی كارەبا بە ئەوروپا ببەستێتەوە
2019-04-10 [11:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی کارەبای عێراق لە پلانیدایە وزەی کارەبا بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە و ئەم پرسەشیان لەگەڵ وەزیری وزەی چەند وڵاتێک باسکردووە.

لوئەی ئەلخەتیب، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لە پلانیاندایە وزەی کارەبای عێراق لەگەڵ ئەوروپا ببەستنەوە بۆ دابینکردنی کارەبای پێوسیت بۆ پارێزگاکانی عێراق.

ئەلخەتیب لە تویتێکدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، چاویان بە وەزیرانی وزەی ئوردن و میسر و تورکیا کەوتووە لە کۆربەندی گفتوگۆکردن لە بەرلین سەبارەت بە دۆخی پەیوەست بە وزە، بۆیە بە دەرفەتیان زانیوە باس لەو رێگەیانە بکەن کە بتوانن ھێڵی کارەبا لە نێوان عێراق و وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ببەسترێتەوە تا دەگاتە ئەوروپا، بەو ئامانجەی کە بازاڕێکی پێشکەوتووی کارەبا لە ناوچەکە برەخسێندرێت، ئەوە جگە لە ئالوگۆڕی شارەزایی و زانیاری بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی وزەی نوێ.





ئەم هەواڵە 7807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad