English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆشداری لەھاتنەوەی لافاو لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دەدرێت
2019-04-10 [02:18 AM]

ZNA- هەولێر


ناوەندی كەشناسی ئێران ھۆشداری لە ھاتنی شەپۆلێكی دیكەی باران بارین لەو ناوچانە دەدات كە پێشتر لافاوی لێھاتووە.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٠ی نیسان، ناوەندی كەشناسی ئێران لە رایگەیاندووە كە شەپۆلێكی دیكەی باران بارین لە ئێوارەی ئەمرۆوە روو لە باكووری رۆژئاوا و باشووری ئێران دەكات.

ئەو شەپۆلە پارێزگاكانی لورستان و ئیلام و كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانیش دەگرێتەوە و جارێكیتر دەبێتە ھۆی ھەستانی لافاو و سەررێژكردنی بەنداوەكان. ھاتنی ئەو شەپۆلە باران بارین لەكاتێكدایە كە ھاووڵاتیان لە ٤٠٠ شار و گوند لە ١٥ پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی ھاتنی لافاو لە دۆخێكی نائاسایدان.





ئەم هەواڵە 5614جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad