English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... داوا ده‌كرێت سەركەوتنی كاندیدەكان لە ئیستەنبوڵ بە فەرمی رابگەیه‌نرێت
2019-04-10 [05:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هاوسەرۆکی هەدەپە رەخنەی توند لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت و دەڵێت، تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە، له‌ لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ سەرۆكی گشتیی جەھەپە داوا له‌ لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ملكه‌چی فشاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێت و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌یان له‌ ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یێنێت.

لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەزای تەمەلی رایگەیاند، تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە، داوای لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووه،‌ پابەندی دەستوور بن و پێچەوانی یاسا مامەڵە نەکەن.

له‌ لایێكی دیكه‌وه‌ كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی گشتیی جەھەپە ھۆشداری دەدات، بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان، توركیا بەرەو رووناكی دەبات، یاخود دەبێتە ھۆی ئاڵۆزییێكی سەخت.

سەرۆكی گشتیی جەھەپە ڕاشیگەیاند پێویستە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان ملكەچی فشارەكانی حكوومەت نەبێت و سەركەوتنی كاندیدەكەیان لە ئیستەنبوڵ بە فەرمی رابگەیێنێت.

وتیشی، پێویستە بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن رێگەی دیموكراسی و دادپەروەری ھەڵبژێرێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، سەرۆک كۆماری توركیا رایدەگەیێنێت، گومانەكانی سەر ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ، دەتوانن ھەڵبژاردن لەو شارە ھەڵوەشێننەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا، رایگەیاندووە گومانیان وایە لە ھەڵبژاردنی شاری ئیستانبوڵ، ھەڵە و بێ سیستەمی زۆر كراوە، وەک ئەوەی كارێكی رێكخراو كرابێت.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو بیانووە دەتوانێت رێگە لەبەردەم دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن بكاتەوە، بۆ ئەوەی ھیچ گومانێک لەسەر ھەڵبژاردن نەمێنێت.

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەوان لەسەر نارەزایەتییه‌كانیان سوورن، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانە، چ بڕیارێک بدات ئەوان پابەند دەبن.

دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په‌" له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی مانگی رابردوو هه‌ردوو شاره‌وانی گه‌وره‌ی شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و ئیسته‌نبوڵی له‌ده‌ست دا و كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په‌" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، ئاكه‌په‌ تانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؛ لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر داواكاری ئاكه‌په‌ دووباره‌ ته‌واوی ده‌نگه‌ پووچه‌ڵكراوه‌كانی هه‌ژماركرده‌وه‌، به‌ڵام هێشتاش كاندیدی ئاكه‌په‌ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.

بۆیه‌ ئاكه‌په‌ جارێكی دیكه‌ داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، به‌تایبه‌ت جه‌هه‌په‌.





ئەم هەواڵە 5707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad