English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی
2019-04-11 [08:56 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەشێک لە خەڵکی بەهۆی درەنگ لەخەوهەستان یان وەکو خوویەک راهاتوون ژەمی بەیانیان نەخۆن، بەڵام نەخواردنی ژەمی بەیانیان کۆمەڵێک زیانی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.
 

ماڵپەڕی stylecraze لە بابەتێکدا ئاماژە بە زیانەکانی نەخواردنی ژەمی بەیانیان دەکات بۆ تەندروستی لەش، ئەوانیش:
 

١. بۆ تەندروستیی دڵ خراپە و مەترسی توشبوونی بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی لێدەکرێت.

٢. مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووی لێدەکرێت.

٣. هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێشی لەش و کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچە جیاوازەکانی لەشدا.

٤. ووزە و چالاکی جەستە کەمدەبێتەوە.

٥. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکرێت، بەهۆی خواردنی نان لە شەواندا، چونکە ژەمی بەیانی ناخورێت.

٦. کاریگەریی لەسەر ئاستی تەرکیز و وەرگرتنی زانیاری و کەمبوونەوەی چالاکی مێشک دەبێت.

٧. مەترسی توشبوون بە ژانەسەری لێدەکرێت.

٨. یەکێکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ، بەهۆی وەرنەگرتنی جەستە لە بڕی پێویستی ڤیتامین و کانزاکان.

٩. کاریگەریی لەسەر لایەنی دەروونیی و میزاج دەبێت.





ئەم هەواڵە 10864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad