English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دواین زانیاری له‌باره‌ی لووتی مێسی
2019-04-11 [07:29 AM]

ZNA- ھەولێر


ئاژانسە رۆژنامەڤانییەکان ھەواڵی جیاواز لەبارەی پێکانی لووتی مێسی بڵاو دەکەنەوە

رادیۆی کادێنا کۆبی بکاویکردەوە "لووتی لیۆنێل مێسی شکاوە"

ئاژانسی ESPN لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە تیمی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە "لووتی مێسی تەنیا ئازاری پێگەیشتووە و بۆ یاری داھاتووی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر ھیۆسکا پشوو وەردەگرێت، بۆ ئەوەی لووتی لە مەترسیی شکان پارێزراو بێت"
 
سێرجیۆ بۆسکێس ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بە موندۆ دیپۆرتڤۆ راگەیاندووە "پێموایە مێسی لووتی نەشکاوە، بەڵام ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە، خوێنێکی زۆریشی لەبەر رۆیشتووە، ھەرچەندە لە یاریکردن بەردەوام بوو، بەڵام تا کۆتایی ھەستی بە بێتاقەتییەکی زۆر دەکرد، کەم کەس دەتوانێ لە دۆخێکی لەو شێوەدا بتوانێ درێژە بە یاریکردن بدات". 

ھەروەھا رۆژنامەی ئەی ئێس بڵاویکردەوە "مێسی لووتی نەشکاوە، بەڵام کۆڵەگەی لووتی دەرزی بردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر وەرگرتنی ھەناسەدان بە لووت بۆ دروست کردووە"

بڕیارە سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ لووتی مێسی بکرێت و بەپێی دەرئەنجامی پشکنینەکانی راددەی زیانەکان کە بەر لووتی مێسی کەوتووە ئاشکرا دەکرێت، بەڵام رۆژنامەی ناوبراو پێشبینیی دەکات مێسی بۆ ماوەی چەند رۆژێک پشوو وەربگرێت تا بۆ یارییەکەی سێشەممەی داھاتوو بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئامادە بێت.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو"لە خراپترین دۆخدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و پاراستنی لووتی لە شکان، مێسی دەمامک لە رووخساری دەئاڵێنن". 

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا رەخنە لە ناوبژیوانی یارییەکە دەگرێت و جیانلۆکا رۆکی بەوە تۆمەتبار دەکات کە "گوێی بەو لێدانە تووندەی سمۆلینگ نەداوە کە بووە ھۆی ئەوەی لووت و چاوی مێسی بریندار بێت، کەچی ناوبژیوان خۆی گێل کرد و نەگەڕایەوە بۆ سیستەمی ڤار".

لە یاری لووتکەی قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپۆنزلیگ، کریس سمۆلینگ بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد بە تووندی پێڵووی چاوی مێسی بریندار کرد و ئازارێکی زۆری بە لووتی مێسی گەیاند، پاش وەرگرتنی چارەسە تا کۆتایی یارییەکە بەردەوام بوو. 


رووداو 





ئەم هەواڵە 4252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad