English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی داڕمانی زەوی لە سلێمانی كرێكارێك گیانی لەدەستدا
2019-04-11 [12:31 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئەنجامی داڕمانی زەوی لە دەوروبەری بینایەک، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ئەمڕۆ ١١/٤/٢٠١٩، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەک دوو کرێکار کە لەو بینایە کاریان دەکرد، کەوتوونەتە ژێر گڵ و دوای گەیشتنی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ بە ھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی لاشەی ھەردوو کرێکارەکە دەرھێنرانەوە کە یەکێکیان بەناوی (م ، ع ،ع) بەڕەگەز سووری لەدایکبووی ١٩٧٩ی دانیشتوی گەڕەکی خەبات لەشاری سلێمانی، گیانی لەدەستداوەو رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا و بریندارەکەش بەناوی ( م ، ع ، ع) بەڕەگەز عەرەب لەدایکبووی ١٩٩٢، دانیشتوی گەڕەکی کانی سپیکە لەشاری سلێمانی، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".





ئەم هەواڵە 3991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad