English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. بەھۆی لافاو زیاتر لە ٢٠٠ گوند و پێنج ناوچەی خوزستان چۆڵکران
2019-04-11 [12:35 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەھۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینە بەخوڕە و درووست بوونی ئەو لافاوەی کە سێ ھەفتەیە، زیاتر لە ٢٥ پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، رەوشەکە لە ئاستی چاوەڕوانی دەرچووە و لە ئێستادا لافاو ھەڕەشە لە دانیشتوانی پارێزگای خوزستان و دەورووبەری دەکات. 

بارانبارینی چڕ کە دوو ھەفتەیە ئەو پارێزگایەی گرتوەتەوە وایکردووە ئاستی ئاوی ھەر سێ رووبارەکانی" دێز و کەرخێ و کارون" بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرز ببنەوە. 

ھاوکات ئاوی ئەم رووبارانە لە ڕێڕەوی خۆیان لایان داوە و ڕوویان لە سەنتەری شاری ئەھوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان کردووە و بە ھۆیەوە حکوومەت لە پارێزگای خوزستان و دەوروبەری باری نائاسایی ڕاگەیاندووە. 

ئەمەش وایکردووە کە لافاو دروست بێت کە لە ئێستادا ھەڕەشە لە ژیانی زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کەس دەکات و زیاتر لە ٢٠٠ گوند و پێنج ناوچەی پاڕێزگاکە بەتەواوی لە دانیشتوانەکەی چۆڵ کراون . 

لەمبارەوە عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئاشکرای کردووە: ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاو بچێتە ناو دوو گەڕەک و ناوچەی "عەین دوو و کیانشار"ی ئەھوازی سەنتەری پارێزگای خوزستان و ئەگەر نەتوانرێت پێش بە لافاوەکە بگرێت، کارەساتی گەورە لە شارەکە روودەدات.

لە لایەکی دیکە، بەرپرسانی شارەوانی و قەیرانی شاری ئەھواز بڵاویان کردووەتەوە ئاستی ئاوی ڕووباری کارون کە بەناو شاری ئەھوازدا تێپەڕ دەبێت، لە ئاستی ئاسایی خۆی زۆر زیاتر بەرزتر بووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی مەترسییەکی گەورە لەسەر شار و خەڵک و دانیشوانی شارەکە تووشی دڵەڕاوکێی زۆر بوونە. 





ئەم هەواڵە 3280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad