ZNA-ههولێر
لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت دوای ئەوەی رۆژی ١٠-٤-٢٠١٩ فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کە عادل عەبدولمەھدی رەزامەندی پیشانداوە لەسەر خەرجکردنی ئەو پارەیەی لە بودجەی عێراقدا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکراوە.
بۆ ئەم مەبەستە نوسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە لەبارەی گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچەی پێشمەرگە تەرخانکراوە، بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی تا پارەکە خەرج بکرێت.
یاوەر وتیشی، بڕە پارەکە مانگانە ٦٨ ملیار دینارە، کە بۆ ساڵێک دەکاتە ٨١٦ ملیار دینارو موچەی ساڵێکی ھێزەکانی پێشمەرگەیەو لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت، ھەروھا لە نوسراوەکەی حکومەتی بەغدادا داواکراوە ئەو بڕ پارەیە بەپێی رێکارەکان خەرج بکرێت.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو، نوێنەرێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بچێت بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی سەردانی وەزارەتەکانی دارایی و بەرگریی عێراق بکات بۆ زانینی رێککارەکانی چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە.
ھەروھا وتیشی، لە رێگەی ئەو نوێنەرەوەو بە نوسراو وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات موچەی مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ی ساڵی ٢٠١٩ پێکەوە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە خەرج بکات.
ئەم هەواڵە 13240جار خوێندراوەتەوە |