English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو دوو گەنجەی باوکیان کوشت خۆیان رادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد
2019-04-11 [12:45 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دوو گەنج خۆیان رادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی باوکیان.

دوێنێ (١٠-٤-٢٠١٩) کەسێک بەناوی (ا، ف، ح) لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەلایەن کوڕەکانییەوە بە چەقۆ کوژرا. 

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ ١١-٤-٢٠١٩ دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ک، ا، ف) و گ، ا، ف) خۆیان رادەستی ئاسایشی سلێمانی کرد.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، گەنجێکیان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨ و ئەوی دیکەش لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ـیە، ھەردووکیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەپێی راگەیێنداوەکە، دوو گەنجەکە گوتویانە لەسەر کێشەی کۆمەڵاتی باوکیان کوشتووە.





ئەم هەواڵە 5206جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad