English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسيا: بڕیاری واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ سوپای یاسداران هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌شه‌یتانكردنی ئێران
2019-04-11 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆرستی، درێژكراوه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌شه‌یتانكردنی ئێران گرتویه‌تییه‌ به‌ر، ئه‌و بڕیاره‌ به‌ نێگه‌تیڤ له‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ سوریا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی روسیا ماریا زاخارۆڤ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ وتی، دانانی سوپای پاسداران له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌، درێژكراوه‌ی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌ كه‌ بۆ به‌شه‌یتانكردنی ئێران گرتویه‌تییه‌ به‌ر، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی هه‌موو جۆره‌ هه‌وڵێكی فشار هه‌وڵی بۆ ده‌دات.

وتیشی، له‌ نێوان ئه‌و فشارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌وی ده‌كات، زیاده‌ڕه‌ویشه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی تاكڕه‌وانه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و رۆژئاوا و هه‌روه‌ها فشار بۆ ئێران ده‌هێنێت هێزه‌كانی له‌ سوریا بكێشێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سوریا ئاماده‌ییان هه‌یه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 5842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad