English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با ئامانج تەنها كوردایەتی و كوردستانێكی بەهێز بێ‌
2019-04-11 [03:26 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


قوتابخانەی  كوردایەتی  ، ئەو رێبازە بیروهزرییە كوردانەیە ، كە هیچ كاتێ لە چوار چێوەی بەرژوەندی تەسكی حزبی  و شەخسی كاری نەكردووە ،بەڵكو گشت هەوڵە و تێكۆشانەكانی  بۆ گەیاندنی  گەلی كوردبووە بە مافەرەواكانی ،كورسی و پۆست وشتی كاتیی .قۆناغەكانی خەبات و تێكۆشان و پرشانازیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر ستراتیژییەكی جێگر نەگۆرە بۆ بەرژوەندییە باڵاكانی كورد و كوردستان ئامانجی سەرٍەكییش بەدیهێنانی ئەو مافەرەوایانە كە دەیان ساڵە لە پێناویدا قوربانیی بۆ دەبەخشێ‌ و تێكۆشانی بۆ دەكات تا بە قۆناغی ئێستامان. پارتی دیموكراتی كوردستانە لە جێ بەجێكردنی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە یەكڕیزی گەلی كوردستان.باوەڕهەبوون بە یەكڕیزی گەلی كوردستان، كە داینەمۆ و زامنی دەستەبەركردنی ئازادی وسەربەخۆییە، هەروەها ستونێكی گرینگە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی ڕەوڕەوە و هزری بەرەنگاریو بەدەستهێنانی سەركەوتن و دەستكەوتی تری ئایندەیی.باوەڕهەبوون بە یەكڕیزی گەلی كوردستان قەڵغانێكە بۆ پاراستنی خواست و ویستی گەلی كوردستان، بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی تەواو .بە پێچەوانەوە یەكڕیزی گەلی كوردستان دووچاری ئیفلیجی و سستی و بێ جوڵەیی دەبێت،ئەگەر ئارمانجی هەڵبەرستانە و گەلەكۆمەكی لەسەر بنەمای فاكتەری ناوچەگەری و خۆویستیو لووت بەرزی ببن بە میكانیزم بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی كەسی و دروستكردنی پەرتەوازەیی و ناكۆكی و ململانێ كردن لە سەر پلەوپایە و بازاڕگەرم كردن بۆ خۆنواندن وچەواشەكردنی كۆمەڵگا بە زانیاری ناتەندروست.ئێمە پێمان وایە یەكڕیزی گەلی كوردستان هێڵی سوورە و پێویستە هەموو لایەنێ ڕێزی لێبكرێ و بە هیچ شێوەیەك و لە پێناو هەر هۆكارێ نەیبەزێنێ، چونكە سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگا تاكە ڕێگەیە بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانی ئابووری و ڕۆشنبیری و پێشكەوتن لەهەموو بوارێكدا.لە ماوەی ڕابووردوو بە هۆی هەڵوێست و ڕەفتاری كەسانێكی نانیشتمانی سەقامگیری وسەقامگیری هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی مەترسی و هەڕەشەی دەرەكی و ناوخۆیی گەورەبۆوە و بەشی لە خاكی كوردستان دووبارە كەوتە ژێر دەستی داگیركاران، بەڵام بە هۆی ژیری سەرۆك و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و دلێری پێشمەرگە توانرا زۆر زوو مەڕام و پیلانی دوژمنانی نیشتمان زیندە بەچاڵ بكرێ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی جارێكی تر قەوارە و سەنگی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێ.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێ تەنها بۆ كوردستان بێت،بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان ببێت بە خشتێ بۆ دروست كردنی دیوارێكی پتەو بۆ ئەم نیشتمانە، كە لانەی فرەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێكهاتەئاینییە جیاوازەكانە، تاوەكو بیپارێزێ لە هەر ڕووداو و پێكدادانێكی ناوخۆیی و دەرەكی نەخوازراو، چونكە ڕەهەندی هەر ئاژاوە و خەنجەر لە پشتەوەدان جەستەی یەكڕیزی گەلی كوردستان بریندار دەكات، كە بنەمای مانەوەی كۆمەڵگەی كوردستانە بە ئارامی و سەقامگیری بەرەو بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانمان ..لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت نیگەرانن و، داوا دەكەن لایەنەكان دۆسیەكان تێكەڵ بە یەكدی نەكەن و پەلە لە پێكهێنانی حكوومەتدا بكەن.پارتی بە درووشمی "كوردستانێكی بەهێز" بەشداری لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەماندا كرد و وەك هێزی یەكەم بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش حزبەكانی دیكەوەیە،بەرێز مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.پێویستە لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت دابەشكردنی پۆستەكانیش بەپێی كورسییەكان بێت، ئەو لایەنانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن پابەندی ڕێككەوتنەكان بن، نەك لەناو حكوومەت بن و خۆیشیان بە خاوەنی حكوومەتەكە نەزانن.ماوەی زیاتر لە شەشە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت و لایەنەكان نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتن، دەبێت هەرچی زووترە بگەنە ڕێككەوتن و دۆسیەكانی كەركووك و بەغدایش تێكەڵ بە كابینەی نۆیەم نەكرێن، چونكە ئەوانە هۆكارن كە پێكهێنانی حكوومەت دوا بكەوێت.بە دڵنییاییەوە كابینەی نۆیەم جیاواز دەبێت لە كابینەكانی دیكە و، بارودۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵكیش خۆشتر دەبێت.دوا كەوتنی  پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان  و هەروەها پاساو هێنانەوە ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دروستكردنی كابینەی نۆیەم، هاووڵاتیانی دوودڵ كردووە، چونكە ئەوان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانیان خۆشتر بكرێت، چونكە ئەگەر لایەنەكان ڕێك بكەون، ژیانی خەڵك باشتر دەبێت و كار پەیدا دەبێت و جووڵە دەكەوێتە بازاڕەوە.نابێ كودەتا بەسەر دیموكراسی بكرێ و مافی دەنگدەران بكرێتە قوربانیی حزب و لایەنێك و دەبێ  پێكهێنانی حكوومەت بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت، چونكە خەڵك بۆ ئەوە دەنگی داوە تا قەبارە و سەنگی لایەنەكان دەربكەوێت، ئێستا كە خەڵك دەنگی بە پارتی داوە، بۆ ئەوە بووە كە پارتی لە رابردوودا خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە و بەرگرییشی لە كوردستان كردووە، ئێستایش دەیەوێت پارتی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بە خەڵكی داوە، جێبەجێیان بكات، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێزمان هەبێت، بۆیە داوا لە پارتی دەكەین ئەگەر لایەنەكانی دیكە نەیەنە پێشەوە، چیدیكە چاوەڕێ نەكات و حكوومەت پێك بهێنێت، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك خۆش بێت. دەبێ هەموو كات بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان لە بەرچاو بگیرێ نەك  رازیكردنی دڵی لایەنێك ئەمەیە كلیلی سەركەوتنی دیموكراسی ..





ئەم هەواڵە 2524جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad