English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی مەغریب :گەلی کورد ھەردەم بەگەلێکی قارەمان و خاوەن ھەڵوێستی جوان ناسراوە.
2019-04-12 [03:06 AM]

ZNA- هەولێر


لەدیدارێکی فەرمیدا فەلاح حەسەن ئەو گەنجە کوردەی کە پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگەڵ عەبدولکەریم بەنتیق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ووڵاتی مەغریب کۆبوونەوەو باسیان لە دواین رەوشی پەنابەران و لێقەوماوان و لێکەوتەکانی شەڕی داعش كردەوە.

 

فەلاح حەسەن کەلەسەر داوای فەرمی پەرلەمانی مەغریب و چەند پارتێکی سیاسی ئەو ووڵاتە بۆ کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی پەنابەران بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان گەیشتۆتە رەباتی پایتەختی مەغریب ، لەگەڵ تەلەفزیونی ئەلغەدی جیھانی باس لەدیدارەکانی دەکات و سوپاسی حکومەتی مەغریب دەکات بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە و پەرەپێدانە بەچینی لاوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.

 

لەلایەکی ترەوە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی مەغریب سوپاسی ئەو بەشداریەی کرد و ئیشارەتی بەوەدا کەھەردەم بیستوویەتی کە گەلی کورد ھەردەم بەگەلێکی قارەمان و خاوەن ھەڵوێستی جوان ناسراوە.





ئەم هەواڵە 3202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad