English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی لە سووریا بۆردومان کرد
2019-04-13 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە ژمارەیەک بنکە لە شارێکی رۆژئاوای سووریا، بۆردومان دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی نیسان، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيل له‌ ئاسمانى لوبنانه‌وه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر پێگەیەکی سەربازیی لەنزیک شاری مەسیافی سەر بە پارێزگای حەما و هێرشه‌كه‌ ٣ برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی سەر بە رژێمی سووریا، هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل دەوروبەری کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-4-2019 ئەنجام دراوە.

ئەوەشی زیاد کرد، "سیستەمە بەرگرییەکانی سووریا رووبەڕووی چەند مووشەکێکی دوژمن بوونەوە و، بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانيان خستیانەخوارەوە و، ئەم دەستدرێژییە بووە هۆی بریندار بوونی ٣ سەرباز و، وێرانکردنی چەند باڵەخانەکانەیک".





ئەم هەواڵە 5635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad