English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی عێراق پیلانێكی داعش پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌
2019-04-13 [11:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، پیلانێكی داعش بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌ك له‌ چیای حه‌مرینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ پوچه‌ڵ كرده‌وه‌.

وته‌بێژی ده‌زگا سه‌باح نعمان روونی كرده‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌ چیای حه‌مرین ئه‌نجام دا، بووه‌ هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 15 تیرۆرست و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، دواتر ده‌زگای دژه‌ تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.

سه‌باح نعمان وتیشی، پێشتر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌ نزیك سنوری عێراق ئوردن سوریا ئه‌نجام دا.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌ راسپارده‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، مه‌به‌ستمانه‌ ناوچه‌كه‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌ و راوه‌دووی تیرۆرستان بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ بنبڕیان بكه‌ین.

 

rt





ئەم هەواڵە 10312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad