English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل بە موشەک سوریای بۆردومانکرد
2019-04-14 [05:56 AM]

ZNA- ھەولێر


نهێنیی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی سووریا، ئاشکرا دەبێت.

 

کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13-4-2019، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکیان لە شاری مسیاف لە گوندەوارەکانی حەما بۆردومان کرد.

 

ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی سەر بە رژێمی سووریا رایگەیاندبوو، کە بۆردومانەکە کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی رژێمەکە و بەهۆیەوە سێ چەکداری رژێم بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 14-4-2019، رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیانناەیەکدا رایگەیاندووە، جگە لە بۆردومانکردنی بنکەیەکی سەر بە رژێمی سووریا، بۆردومانەکە دوو بنکەی هێز و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیشی کردووەتە ئامانج.

 

هەروەک رووانگەی سووری رایگەیاندووە، دوو بنکە ئێرانییەکە بریتی بوون لە؛

 

- سەنتەرێکی پەرەپێدانی مووشەکی مەودا مامناوەند لە گوندیی زاوی لە ناوجەکە.

- سەربازگەیەکی مەشقی ئێرانی لە گوندی شێخ غەزبن لە ناوچەکە.

 

لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و میلیشیای چەکداری هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات و ئیسرائیلیش بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات، کە هەر جموجۆڵێکی میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، دەبێتە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانیان.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 5362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad