English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەورەترین فڕۆکە لەجیهاندا بەسەرکەوتوویی یەکەم فڕینی خۆی ئەنجامدا
2019-04-14 [07:25 AM]

ZNA-هەولێر


گەورەترین فڕۆکەی جیهان بۆ یەکەمجار بۆ ماوەی دوو کاتژمێر فڕی و سەرکەتوانە تاقیکرایەوە.

فڕۆکەکە ئەمەریکییە و ناوی رۆکە و لە لایەن کۆمپانیای Stratolaunch دروستکراوە، شەش بزوێنەری گەورەی هەیە و توانای هەیە 250 تۆن کەلوپەل بار بکات.

ئەمەریکا ئەم فڕۆکەیەی بۆ مەبەستی سەربازی دروستکردووە و نیازی هەیە لە بری مووشەکە دوورهاوێژە زەمینییەکان بەکاری بهێنێت، جیا لەوەش، ئۆتۆمبێلی سەربازی دەگوزازێتەوە.

کێشی ئەم فڕۆکەیە بەبەتاڵی دەگاتە ٢٥٠ تۆن و، بەبارەوە دەگاتە نزیکەی ٢٩٠ تۆن و، تەیارکراوە بە ٢٨ تایە بۆ نیشتنەوە لەسەر رێڕەوی فڕۆکەخانەکان.

قەبارەی ئەم فڕۆکەیە دیزاینکراوە بە دوو لاشەی جیاواز کە باڵێکی درێژ دەیانبەستێتەوە بەیەکەوە.

ئەم فڕۆکە لەکاتی فڕینیدا توانی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەسەرکەوتوویی لە ئاسماندا بمێنێتەوە و، پاشان لە بنکەی مۆهافی نیشتەوە، ئەوپەڕی خێرایی فڕۆکەکە گەیشتە ١٨٩ میل لە یەک کاتژمێردا و بەبەرزی پێنج کیلۆمەتر.

بیرۆکەی دروستکردنی فڕۆکەکە بۆ سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، پاول ئالێن، دەگەڕێتەوە و بڕیارە لە ساڵی 2020 دەست بە چالاکییەکانی لە ئاسماندا بکات.

فڕۆکەکە لە دوو کابینە پێکهاتووە کە هەریەکەیان 73 مەتر درێژە و مووشەکە دوورهاوێژەکان دەباتە ئاسمان و تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بەکاردێت.





ئەم هەواڵە 19288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad