English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رانی توركیا له‌ بوونی نوێنه‌رێكی كورد له‌ كۆربه‌ندێكی جیهانی نیگه‌ران ده‌بن
2019-04-14 [11:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بوونی نوێنەرێکی کورد لە کۆڕبەندێکی فەرمی و سیاسی جیھانیدا، کە لە رۆژانی ١١ تاکو ١٤ی نیسان لە ریباتی پایتەختی مەغریب سازکرا، نوێنەرانی تورکیا نیگەران دەکات.

بۆ یەکەمینجار لە مێژوو لەکۆڕبەندێکی فەرمی و سیاسی جیھانیدا، نوێنەری کوردستان و تورکیا لە یەک ریزدابوون، بەڵام نوێنەرانی تورکیا بەو کارە نیگەران بوونە و نوێنەرە کوردەکەش وەڵامی نوێنەرانی تورکیا دەداتەوە.

کۆڕبەندەکە لەلایەن لاوانی پارتی ئیستیقلالی مەغریب، لە پایتەختی ئەو وڵاتە سازکرابوو، تێیدا ھەردوو نوێنەری لاوانی سیاسی کوردستان و تورکیا لەیەکریزدابوون.

فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە و بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی جیھان ئامادەی کۆڕبەندەکەیە دەڵێت: "بۆ ئەوان شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو، پێی ناڕەحەت بوون، بەڵام لەنێوانماندا وتووێژێکی برایانە و دۆستانە ھەبوو و ئیشارەتم بەوەدا کە دەبێت لەمەودوا گەنجانی تورکیا رێز لەبوونی کورد بگرن، بەتایبەتی لەھەرێمی کوردستاندا کە ھەرێمێکی شەرعی و یاساییە و سەرۆکی وڵاتەکەشتان بەڕێز رەجەب تەیب ئۆردوگان چەندینجار باسی ھەرێمی کردووە".

ھەروەھا دەڵێت: "بوونی لاوی سیاسی کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان مانای زیندووی گەلی کوردستان دەدات".

دووپات لەوەش دەکاتەوە: ‌"ئێمە بۆ ئەوە کاردەکەین کە گەنجانی سیاسی جیھان زیاتر بمانناسن و قبوڵمان بکەن، تا بزانن ئێمە گەلێکین ھەین و نکۆڵی لەمافی خۆمان ناکەین".





ئەم هەواڵە 5374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad