English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیس نۆ ملیۆن دینار بۆ کەس و کاری کوژراوەکەی سلێمانی دەگەڕێنێتەوە کەچەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا
2019-04-14 [11:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بڕی٩ ملیۆن دینار دەگەڕێننەوە بۆ کەسوکاری کۆچکردوویەک

راشیدەگەیەنن ، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بری (٩٠٠٠٠٠٠) نۆ ملیۆن ، دیناریان گەڕاندەوە بۆ کەسوکاری ھاوڵاتییەک کە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات کە دوای ئەوەی ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری بەمەبەستی پشکنین چونە ماڵی ئەو ھاوڵاتییەی کە لەلایەن کوڕەکەیە کوژرا ، لەکاتی پشکنینی ماڵی کۆچکردوو بڕی نۆ ملیۆن دینار لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس دۆزرایەوە کە کەسوکاری کوژراوەکە ھیچ ئاگاداری ئەو بڕەپارەیە نەبوون و بەئامانەتەوە پارەکە ڕادەستی کەسوکاری کوژراوەکە کرایەوە .

 لەکۆتادا  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی دەگەێنێتە ئەفسەرو کارمەندنی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری .

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ١٠-٤-٢٠١٩ لەگەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی کوشت .





ئەم هەواڵە 4396جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad