English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رامبه‌ر دادگاییكردنی داعشه‌كانیان 10 ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م ولاته‌ ته‌رخان كردووه‌
2019-04-14 [03:41 AM]

ZNA - هەولێر


وڵاتان به‌رامبه‌ر دادگاییكردنی داعشه‌كانیان له‌ عێراق 10 ملیار دۆلاریان بۆ‌ عێراق ته‌رخان كردووه‌

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دژی دادگاییکردنی چەکدارانی داعشە لەلایەن دادگاکانی عێراقه‌وه‌، جەختیشدەکاتەوە، وێڕای ئه‌وه‌ی دادگاییکردنەكە نایاساییە، مەترسیشی بۆ سەر ئاسایشی عێراق دەبێت. لەلایەکی دیکەوشه‌وە پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات، وڵاتانی دەرەکی لە بەرامبەر رازیبوونی عێراق بە دادگاییکردنی ئەو چەکدارانەی داعش، ئامادەن بڕی 10 ملیار دۆلار بەو وڵاتە بدەن.

له‌كاتێكدا پرسی دادگاییکردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ عێراق کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوه‌، بەشێك لە کوتلە سیاسییەکان هەوڵی وڵاتان بۆ دادگاییکردنی ئەو چەکدارانە بە نایاسایی دەزانن, داواش لە حکوومەت دەکەن، بەهیچ شێوەیەك رەزامەندی لەسەر داوایەکی لەو شێوەیە دەرنەبڕێت.

کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، دادگاییکردنی چەکدارانی داعش لە عێراق نایاساییە، هەروەها دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكه‌مان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری جەختیکردەوە، لیژنەکەیان دژی کارێکی لەو شێوەیە، چونکە دادگاییکردنی چەکدارانی داعش دەبێتە باجێکی قورس بەسەر عێراقه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 10237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad