English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی: چوار شوێنی مه‌ی خواردنه‌وه‌ داده‌خرێن
2019-04-14 [04:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا ده‌ڵێت، بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکان ژمارەیەک خواردن وخواردنەوە له‌ شاری سلێمانی دادەخات.

 لەسەر هەبوونی سەرپێچی و جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییەکانی كاركردن به‌تایبه‌ت تەندروستی، لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، چوار شوێنی خواردنەوە مەستیەکان دادەخات کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە کە لەشوێنەکەیاندا پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.

جۆری سه‌رپێچی شوێنه‌كان جیاوازن كه‌بریتین له‌ (پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگو‌زار) بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ (كه‌رنه‌ڤاڵ، رێزان، ئامێدی، به‌غداد) داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج ورێنمایه‌كانی ده‌بن شوێنه‌كه‌یان ناكرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ریستۆرانت، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌رده‌وام سه‌ردانی خواردنگه‌ و كافتریا و ریستۆرانت و ئه‌وشوێنه‌ گه‌شتیارانه‌ده‌كات هاوڵاتیان و میوانه‌كانی شاری سلێمانی رووی تێده‌كه‌ن و پشكنینه‌كانی ته‌نروستی و ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی و نرخ بۆ خواردن و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad