English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سەرەتای دەستپێكردنی ھێرشەكانی سوپای نیشتمانیی لیبیا بۆ سەر تەرابلوس، 121 كەس كوژراون
تێکهەڵچوونەکانی لیبیا
2019-04-14 [04:41 AM]

ZNA - هەولێر


رێكخراوی تەندروستی جیھانی، لە ھەژماری تایبەتی رێكخراوەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاماری كوژراو و بریندارانی شەڕەكانی ئەمدواییەی لیبیای بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، لە سەرەتای دەستپێكردنی ھێرشەكانی سوپای نیشتمانی لیبیا، بەسەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر، بۆ سەر تەرابلوسی پایتەخت، 121 كەس كوژراون و 561 كەسیش برینداربوونە.

4ی ئەم مانگە، سوپای حەفتەر لەناكو ھێرشەكانی بۆ سەر ھێزەكانی سەربە حكومەتی ویفاق بەسەرۆكایەتی فایز سەراج دەستپێكرد و ئامانج لەو ھێرشانەش كۆنتڕۆڵكردنی تەرابلوس بوو، ئێستاش شەڕ و پێكدادان لە دەورووبەری ئەو شارە بەردەوامە.

 

 





ئەم هەواڵە 5545جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad