English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەوزاد ھادی : دوای ئەوەی ناسا قەلای ھەولێری وەک کۆنترین شوێن ژیانی تێدا بەردەوامە چاوەرێ گەشتیاری زیاتر دەکەین
2019-04-15 [07:26 AM]

ZNA- ھەولێر


پارێزگاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، دووپاتكردنەوەی ئاژانسی ناسا بۆ قەڵای ھەولێر وەك كۆنترین شوێنی سەرزەوی كە ژیان تێییدا بەردەوامە گرنگی زیاتر بە ھەولێر دەدات و لە داھاتوودا گەشتیاری زیاتر بەرەو ھەولێر رادەكێشێت، بۆ ئەمساڵیش حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕی 300 ملیۆن دیناری بۆ بووژاندنەوەی قەڵا تەرخان كردووە، بەڵام قەڵا پێویستی بە بڕی زیاتر ھەیە.

قەڵای ھەولێر وه‌ك كۆنترین شوێنه‌واری سەرزەوییه‌ كە ژیان تێیدا بەردەوامە، رۆژ دوای رۆژ زیاتر دانی پێدادەنرێت. دواترینیان دانپێدانانی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمان (ناسا)یە، ئەمە جگە لەوەی پێشتریش لەلایەن یونسكۆوە، قەڵای ھەولێر له‌ ریزبه‌ندی شوێنە كولتوورییەكانی جیھان تۆماركراوە.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر  رایگەیاند: "بە پێناسەی ھەولێر و قەڵاكەی كە كۆنترین شوێنە ژیان تێیدا بەردەوامە، ئەمە ناساندن و ھاوكارییەكی گەورەیە كە ناسا دەیكات، ئەمە تەواوكەری ئیشەكانی یونسكۆیە بۆ ناساندنی ھەولێر، وەك شارێك كە ھەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە".

لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا قەڵا بێ گرفت نییە، بەھۆی باران بارینی زۆری ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە خانووەكان زیانیان بەركەوتووە، بەھۆی قەیرانی دارایی چەند ساڵی رابردووی ھەرێمی كوردستان، نەك نەتوانراوە درێژه‌ به‌ نۆژەنكردنەوەی قه‌ڵا بدرێت، تەنانەت نەتوانراوە پارێزگاریشی لێبكرێت. بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی بووژانەوەی قەڵای ھەولێر دەڵێت "لە 2018ەوە ھیچ بڕە پارەیەكیان بۆ دابین نەكراوە، ھۆكارەكەش زیاتر رۆتینیاتە".





ئەم هەواڵە 3775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad