English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهەرێمی كوردستان ڕێژەی تووشبون بەشێرپەنجە لەزیادبوونە
2019-04-15 [07:38 AM]

ZNA – هەولێر


نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و له‌هه‌موو دونیا رێژه‌ی تووشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌زیادبوونه، له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك ساڵانه‌ 95 تا 99 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.

 

 
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان د.خاڵس قادر رایگەیاند، "نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان و له‌هه‌موو دونیا رێژه‌ی تووشبون به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌زیادبوونه‌، بەڵام له‌هه‌رێمی كوردستان بەرامبەر بە وڵاتانی دیكه‌ رێژه‌ و ژماره‌كه‌ كه‌متره‌،

ئەو گوتیشی:  له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك ساڵانه‌ 95 تا 99 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن، به‌ڵام له‌ وڵاتانی دیكه‌ی به‌پێی داتای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ساڵانه‌ له‌و 100 هه‌زار كه‌سه‌ 200 كه‌س تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.

 

قادر دەڵێت " به‌ به‌رارود به‌ ساڵانی پێشووتر ساڵ دوای ساڵ ژماره‌ی تووشبوان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ زیادبوونه‌،  له‌ سێ ساڵی رابردوودا ساڵانه‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 180 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون و وه‌كو تووشبووی نوێی شێرپه‌نجه‌ تۆماركراون". 
 
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان جەختی كردەوە "ئێمه‌ پلانمان هه‌یه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك رێگریی له‌ تووشبوون بە شێرپەنجە بكەین.
 
قادر ئاماژەی بەوەش كرد "هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بریتییه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆریی هه‌ناسه‌ و سنگه‌ له‌نێو پیاواندا كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوون به‌مه‌ش جگه‌ره‌كێشانه‌، هه‌روه‌ها پیسبوونی هه‌واش كاریگه‌ریی هه‌یه‌، له‌نێو ئافره‌تانیشدا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م تووشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دێت كه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ شێوازی ژیانییان، قه‌ڵه‌وی، وه‌رزش نه‌كردن و خۆراكی ناته‌ندروست هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان و هه‌ندێك جاریش تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆماوه‌ییه‌".

سێ سه‌نته‌ری  پێشكه‌وتووی ده‌ستنیشان و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌مان لە هەرێمی كوردستان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش ئومێدێكی دروستكردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری تووشبوانی شێرپه‌نجه‌ گوتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی وای گوت، دەشڵێت ،  ئه‌وانه‌ی پێشتر تووش ده‌بوون زۆرینه‌یان نه‌ده‌هاتن بۆ سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ر و پێیان وابوو چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام ئێستا باشتره‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین كه‌سمان خه‌ڵات كرد له‌وانه‌ی تووشبوون و چاره‌سه‌رییان وه‌رگرت و باش بوونه‌وه‌". 

 

ئەنادوڵو





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad