English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كۆبوونە‌وه‌
2019-04-15 [09:36 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌مڕۆ دووشەممە 15/4/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا و 
شاندی یاوەری كرد.

له‌م دیدارەدا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هەماهەنگی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستان تاوتوێكرا. 
مەسرور بارزانی  پەیوەند بە هاوکاری و دابینکردنی پێداویستیەکان، بەردەوامیدانی هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە بە پێویست و کاریگەر وەسف کرد، هەروەها پەلەکردن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە بەپێویست زانی.

لەلای خۆیەوە فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا وێڕای ئاماژەدان بە کاریگەری رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، دووپاتی لەوەش کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەرنامەی هاوکاری کردن و مەشقی پێکردنی هێزی پێشمەرگە و دابینکردنی پێداویستییە هونەرییەکان بەردەوام دەبێت.

رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیرکردنەوەی ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad