English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق كۆبوونه‌وه‌
2019-04-15 [10:28 AM]

ZNA- هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 4 ى 2019 ، 
 لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق جه‌مال محەمەد سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی پله‌ بالای وه‌زاره‌ت، پێشوازیان كرد له‌ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیوا گوهدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش و لیوا هاشم به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری وێنه‌یی و نه‌خشه‌كان و لیوا زییا به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و عه‌مید خه‌سرۆ بەڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری عێراق له‌ هه‌ولێر.


رایده‌گه‌یه‌نن ، له ‌ده‌ستپێكی  كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ئاكامی لیژنه‌ مه‌یدانییه‌كان بۆ روپێوكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقی  له‌سه‌ر نه‌خشه‌ خرایه‌ ڕوو. تێدا به‌ ووردی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به ‌هێزی پێشمه‌رگه ‌و هێزه‌كانی عێراقی دیاریكراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و بڕیاردرا به‌زووترین كات لیژنه‌ی باڵا كۆببێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای ئیتیحادی كرده‌وه‌ له‌هه‌مبه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی تر له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق و  ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم. 





ئەم هەواڵە 4303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad