English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باس لە رێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ دەرکردنی پەکەکە لە خاکی عێراق دەکرێت
2019-04-15 [11:20 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتیی فەتح ئاشکرایدەکات، عێراق و تورکیا لەسەر دەرکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە عێراق رێککەوتوون.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، حکومەتی عێراق داوای لە سەرکردە ئەمنییەکان کردووە، لەپێناو کۆتاییهێنان بە دۆسییەی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لەم وڵاتە هاوکاری حکومەتی تورکیا بکەن.

فتلاوی گوتی: حکومەتی تورکیا داوای لە عێراق کردووە، گەریلاکانی پەکەکە لە وڵاتەکەی دەربکات، هەروەها حکومەت دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی کار بۆ رێکخستنی ئەمنییەتی سنوورەکانی بکات. ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ پەسند کردنی بڕیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە پەرلەمان، ئەوا هێزەکانی تورکیاش لە عێراق دەچنە دەرەوە.





ئەم هەواڵە 6940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad